فیلیپ لازارینی، کۆمیساری گشتی ئاژانسی فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین لە ڕۆژهەڵاتی نزیک (UNRWA) رایگەیاند، هەواڵێکیان پێگەیشتووە کە لانیکەم دوو منداڵ لە غەززە بەهۆی گەرما گیانیان لەدەستداوە.
فیلیپ لازارینی، کۆمیساری گشتی ئاژانسی فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین لە ڕۆژهەڵاتی نزیک (UNRWA) لە هەژمارەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی رایگەیاند، هەواڵێکیان پێگەیشتووە کە لانیکەم دوو منداڵ لە غەززە بەهۆی گەرما گیانیان لەدەستداوە.
لازارینی وتی، "هەواڵمان پێگەشتووە کە لانیکەم ٢ منداڵ بەهۆی گەرما گیانیان لە دەست داوە. لەوە زیاتر چی هەیە بەرگەی بگرین؟ مردن، برسێتی، نەخۆشی، ئاوارەبوون، ژیان لە گەرمای سووتێنەردا لە پێکهاتەی هاوشێوەی گەرمخانەییدا."
لە بەیاننامەکەی هەژماری سۆشیال میدیای ئونروادا ئاماژە بەوە کراوە کە خەڵکی ئاوارە غەززەییەکان بە تێکڕا ڕۆژانە تەنیا یەک لیتر ئاویان دەست دەکەوێت و ئەم بڕە زۆر لە خوار کەمترین دەستڕاگەیشتن بە ١٥ لیتر ئاوی ڕۆژانەیە کە لەلایەن ستانداردی سپێرەوە دیاری کراوە.
بە پێی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی غەززە، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٤ هەزار و ٣٨٨ فەلەستینی شەهید بوونەتەوە کە ١٤ هەزار و ٨٠٠یان منداڵن و ٧٧ هەزار و ٤٣٧ کەسیش بریندار بوونەتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دەزگای فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستینی لە ڕۆژهەڵاتی نزیک ئونروا راگەیاند کە نزیکەی ٤٥٠ هەزار کەس بە هۆی هێرشەکانی سەر شاری رەفەح لە باشووری غەززە بە زۆر ئاوارە بوون.
پاشایەتی عومان راگەیاند، بۆ کۆتایی هاتنی شەڕ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین دامەزرێت.
داعش لە ویلایەتی سەلاحەدین هێرشی کردە سەر سوپای عێراق و ٤ سەرباز گیانیان لە دەست دا و ٨ سەربازیش بریندار بوون.
لە ئێرەڤانی پایتەختی وڵاتی ئەرمینیا ٣٨ خۆپیشاندەر کە داوای دەستلەکار کێشانەوەی نیکۆل پاشینیان دەکرد دەستبەسەر کران.